٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەبۆنەی 67 ساڵەی دامەزراندنی پارتی نوری مالكی بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆك مەسعوود بارزانی بە بۆنەی شەست و حەوتەمین ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە نووری مالكی سەرۆك وەزیرانی عیراقی فیدراڵەوە پێگەیشت ئەمە دەقەكەیەتی: برای بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان. سڵاوو ڕێز. پێخۆشحاڵم پیرۆزبایی لە ئێوەو ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەم بە بۆنەی شەست و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتە تێكۆشەرەكەتانەوە، هاوكات یادی ئەو قوربانییە گەورانە دەكەینەوە كە چ وەك بنەماڵەو چ وەك پارتی لە پێناوی بەدیهێنانی ئازادی و پێشكەوتن بۆ گەلی كوردی سەربەرزمان پێشكەشتان كردوون. هیوای تەندروستی و سەركەوتنی بەردەوامتان لە بەدیهێنانی ئامانج و هیوا شكۆدارەكانتاندا بۆ دەخوازم. ئەوپەڕی ڕێزو شانازیمان پەسەند بفەرموون. براتان نووری مالكی، سەرۆك وەزیرانی كۆماری عیراق، بەغدا ئابی 2013.

 

هەواڵی پەیوەندیدار