٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری تورکیا سەردانی پارێزگای كەركووك دەكات

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک  -  KDP.info/  سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری  تورکیا سەردانی پارێزگای كەركووك دەكات، بەرپرسێکی بەرەی تورکمانیش دەڵیت سەردانەکە لەبەر خراپی   بارودۆخی قەزای دوزخورماتوو دەگەرێندریتەوە . كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری كە پارتێكی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە، بڕیارە 20ی ئەم مانگە بەسەردانێكی چوار رۆژە بگاتە عێراق، دوای ئەوەش  سەردانی پاریزگای كەركووك بكات . نەجات حوسێن نەجات حسێن ئەندامی كوتلەی توركمان لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بە كەركووك ناو  راگەیاندووە، ئێمە  تەنیا لە راگەیاندنەكانەوە بیستومانە کە کلئچدار سەردانی کەرکووک دەکات ، ئەوەی تائێستا بەئێمە گەیشتووە ئەوەیە كلیچدار سەردانی بەغدا دەكات‌و دواتر دەچێتە نەجەف ‌و ئینجا كەركووك، ئەوەشمان بیستووە سەردانی دوزخورماتوش دەكات، بەڵام تەنیا لە راگەیاندنەكانەوە  ئەمانەمان بیستووە، ئەو ئەندامەی كوتلەی توركمان دەڵێت سەردانی سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری توركیا سەردانێكی ئاسایی‌و رێگە پێدراوە، لەوانەشە لەگەڵ توركمانەكانی عێراق كۆببێتەوە. لەبارەی ئەوەی توركمانەكان چ داواكارییەكیان بۆ ناوبراو هەیە، وتی “رەنگە هەندێك لایەنی توركمانی داواكاری ئاڕاستەی كلیچدار ئۆغلۆ بكەن”، بێ ئەوەی ناوی ئەو لایەنانەو داواكارییەكانیان بهێنێت. ئەو سەردانەی سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری ئۆپۆزسیۆن بۆ كەركوك لەكاتێكدایە بەرەی توركمانی پڕۆژە یاسایەكیان ئاڕاستەی پەرلەمانی عیراق كردوە تا رێگە بدرێت پارێزگای تر لە عیراق دروستبێت، لەوانەش قەزای دوزخورماتوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار