مەحمەد بەرادعی جێگری سەرۆک کۆماری مسر دەستی لە کار کیشایەوە

مسر - KDP.info/ له دوای پێکدادانی قورسی نێوان پۆلیس و هێزی ئه‌منی مسر و لایه‌نگرانی مورسی به سه‌دان که‌س کوژران و به هه‌زارانی دیکه بریندار بوون و جێگری سه‌رۆک کۆمار به‌هۆی ئه‌و کوشتاره‌وه، ده‌ستی له‌کار کشایه‌وه و له‌و وڵاته باری نائاسایی ڕاگه‌یێندرا. سه‌رچاوه‌کانی سه‌ر به ئیخوانه‌لموسلمین باس له کوژرانی 2200 که‌س و برینداربوونی 10 هه‌زار که‌سی دیکه ده‌که‌ن ، ژماره‌ی کوژراوه‌کان له راگەیدنەکانی جۆراوجۆر له‌وانە ڕۆیتەرز و فه‌ڕه‌نسا و سکای نیووز به جیاواز ڕاگه‌یێندراوه، که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند: پۆلیس له دژی خۆپیشاندان گازی فرمێسک ڕێژی به‌کارهێناوه و ئیخوانییه‌کان کۆنتڕۆڵی ناوچه ستراتیژیک و گرینگه‌کانی شاره گه‌وره‌کانیان گرتۆته ده‌ست و له ئێستا هاتوچووی سه‌رجه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان له سه‌رتاسه‌ری میسر ڕاگیراوه. لایه‌نگرانی ئیخوانییه‌کان ده‌ستیان داوه‌ته ئاگرتێبه‌ردانی زۆر شوێن و له‌وان حه‌وت که‌نیسه‌ی قیبتییه‌کانی میسر و چه‌ندین بینا و باڵاخانه‌ی ده‌وڵه‌تی و بینای ئیداره‌ی پارێزگای ئه‌سکه‌نده‌رییه. له هه‌مان حاڵ‌دا محه‌مه‌د به‌راده‌عی له کاردانه‌وه به کوشتاری خه‌ڵکی ناڕازی ده‌ستی له کار کشایه‌وه و جه‌ختیشی کرد به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و توندوتیژی و کوشتاره له به‌رانبه‌ر خه‌ڵک قبووڵ ناکات.




