کۆبوونەوەی سەرۆکی پارتە کوردییەکانی ڕۆژئاوا لە تورکیا سازکرا

ئەستەمبۆل - KDP.info/ بەیانی ئەمڕۆ یاریدەدەری ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی پارتە کوردییەکانی ڕۆژئاوادا کۆبووەوە ئەم کۆبوونەوەیە وەکو درێژە پێدانێک بووە بە کۆبوونەوەکەی ٢٣-ی تەموز کە لەگەڵ ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدە، ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ عومەر ئۆنهۆن یاریدەدەری ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا لەگەڵ ساڵح موسلیمی سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدە و موستەفا جومعە سەرۆکی پارتی ئازادی و عەبدولحەکیم بەشار سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا و نەشئەت زازا سەرۆکی پارتی یەكێتی سوریا و ئیبراهیم برۆ سەرۆکی پارتی یەكێتییە کلتورییەکانی سوریادا کۆبووەتەوە. بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسی ئەنادۆڵ لە کۆبوونەوەکەدا یاریدەدەری ڕاوێژکارەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەمان نامەکانی کۆبوونەوەکەی پێشوویان دووبارەکردووەتەوە ،بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵیش ساڵح موسلیم ڕایگەیاندووە مەبەست لە دروستکردنی یەکینەکانی ئاسایش و کۆمیەتەکانی بەڕێوەبردن بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەیە کە ئەو ناوچانەی تێکەوتوون و پرکردنەوەی ،ساڵح موسلیم داواشی لە تورکیا کردووە کە پەیەدە یارمەتییە مرۆییەکان دابەشبکات .




