ئەردۆغان: رووداوەکانی میسر رووسپیاتی یەکیتی ئەوروپا دەخاتەروو

تورکیا - KDP.info/ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگهیاند: ئەو رووداوانەی کە ئیستە لە میسر روودەدەن ، رووسپیاتی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی و یەکیتی ئەورووپا دەخاتەروو و لەوێوە دەزاندرێت کە ئایە چەندە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خواستی دیموکراسیبوونی لەجیهاندا هەیە ، ئاژانسی ئهنادۆڵی توركیا بڵاویكردهوه، ئەردۆغان پێش سەردانەکەی بۆ وڵاتی تورکمانستان به رۆژنامهنوسانی راگهیاندووە ئێمە و ھەموو جیهان لەڕێی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە بینیمان چ کوشتوبڕێک ئەنجامدرا دەرحەق بە گەلی میسر،لە کاتیکدا سەرەرای ئەو هەموو کوشتارگەیە هەندیک لایەن وەک شەیتان بێدەنگن، سەرۆک وەزیرانی تورکیا ھێرشی توندی کردە سەر وڵاتانی ڕۆژئاواو گووتی ھەڵوێست وەرگرتن لەئاستی رووداوەکانی میسر دیموکراسیبوونی ئەوانە دەردەخات. ئەگەر وا نەبوو ئەوا دیموکراسی لەجیھاندا دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە چوونکە کودەتا لەمیسر وەکو پاساوێک بۆ قوتارکردنی دیموکراسی بەکارھاتووە. هاوکات سەرۆکوەزیرانی تورکیا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد کە دەبێ ھەرچی زووترە کۆبێتەوە تا بڕیاری خۆی بدات لەبارەی ئەو تەنگەژەی میسرەوە.




