نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بارودۆخی په‌نابه‌رانی كه‌مپی دومیزی پارێزگای دهۆك خراپه
دهۆک - KDP.info/ به‌رپرسی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێت "بارودۆخی په‌نابه‌رانی كه‌مپی دومیزی پارێزگای دهۆك زۆرخراپه. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای سلێمانی ، به‌رپرسی كۆمسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی زۆری ژماره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه كه‌مپی دومیزی پارێزگای دهۆك توانای وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی نییه‌و ره‌وشی په‌نابه‌ران زۆرخراپه. له‌دیدارێكیشدا پارێزگاری سلێمانی‌و به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمسیۆنی په‌نابه‌ران تاوتوێی دواین هه‌نگاوه‌كانی بونیاتنانی كه‌مپی نوێی ئاواره‌كانی خۆرئاوای كوردستانیان كرد له‌نزیك شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت. له‌و رووه‌وه پارێزگار داوای كرد په‌له‌بكرێت له‌بونیاتنانی كه‌مپه‌كه‌دا تاوه‌كو به‌رله وه‌رزی سه‌رما به‌شێك له كه‌مپه‌كه ته‌واوبكرێت و ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی تێدا نیشته‌جێ بكرێن. هاوکات لە شاری هەولێریش کەمپی دارەشەکرانیش کە بۆ ئاوەراکانی سوریا لەنزیک شاری هەولێر دامەزراوە، بە پێشوازکردنیان گرفتی ئاوارەکان لە پاریزگایە کەمتر دەکات ،




