٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئیبراهیم جەعفەری بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک دۆسێی سەردانی هەولێر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-   KDP.info/  سەرۆكی كوتلەی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەكان، لە پیناو ئاسیکردنەوە و توندوتۆلکردنی  پەیوەندییەکان و گفتۆگۆ دەربارەی رەوەشی عێراق هەلبژاردنەکانی داهاتوو،  سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ گەورە بەرپرسان كۆببێتەوە، ماڵپەری فەیحا لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کرد کە  وا بڕیارە لە هەفتەی داهتوو، ئیبراهیم جەعفەری  سەرۆكی كوتلەی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەكان، سەردانی هەرێمی كوردستان بكات لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی کۆبووببێتەوە، وەک لە هەواڵەکە هاتووە ، سەردانەكەی ئیبراهیم جەعفەری سەرۆكی كوتلەی شیعەكان بۆ پتەوكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هاوپەیمانی نێشتمانی کوردسیانی لەڵایەك‌ و گفتوگۆكردنە لەسەر خاڵە ناكۆكەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی ‌و حكومەتی هەرێمی کوردستان ‌و داواكارییەكانی كورد بەتایبەت ماددەی 140‌و پێشمەرگەو نەوت‌و گازو  رەوشی عیراق هەڵبژاردنەکان. ئەوەش خراوەتەروو کە وا بریارە  لەو سەردانە جەعفەری لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەریمی کوردستان سەبارەت بە رێككەوتنە حەفت خاڵییەی کە لە نێوان نێچیرڤان بارزانی ‌و نوری مالیكی، كە لەماوەی رابردوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدادئیمزای لەسەر کرا، گفتوگۆ بکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار