عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: چیدیکە قۆناغی یه‌ک لایه‌نەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا به‌ڕێوه ناچێت

توركیا-KDP.info/ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانئاشکرای دەکات، کە چیدى قۆناغی یه‌ک لایه‌نەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا به‌ڕێوه ناچێت. لەماوەی هه‌شت مانگی رابردوودا هه‌رچیه‌کم له‌ده‌ست هاتبێت لە پیناو سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی کردوومە،لە دیدارێکی بۆ ئاژانسى ده‌نگوباسى دیجله محه‌مه‌د ئۆجه‌لان رایگەیاند له دوا دیدارم لە گەڵ براکەم عەبدوڵا ئۆجەلان زیاتر له‌سه‌ر قۆناغى چاره‌سه‌رى ئاشتى قسه‌مان کردووه و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له دیداره‌که‌یدا گوتویه‌تی: ئێمه ئه‌و ره‌وشه‌ى ئێستامان ئافراند، ره‌وشێکى وه‌ها که ماوه‌ى هه‌شت مانگه هیچ که‌سێک به‌هۆى شه‌ڕه‌وه ژیانى له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵام به ته‌نها ئه‌وه چاره‌سه‌رى نیه، ئه‌م قۆناغه یه‌کلایه‌نه به‌ڕێوه ناچێت، پێویسته حکوومه‌تیش ئه‌و باره‌ى ده‌که‌وێته سه‌ر شانى جێبه‌جێى بکات و به‌رپرسیارێتى خۆى پێک بێنێت. محه‌مه‌د ئۆجه‌لان ئەوەشی خستۆتەروو: کە 40 رۆژ بەر لە ئێستا له ئیمراڵى چاوی به ئۆجه‌لان که‌وتووە، ئه‌وکات ئه‌و باسى له کێشه‌کانى ته‌ندروستى خۆشى کردبوو، ده‌ستنیشانى کردبوو که قوڕگ، و ده‌م و چاوى دێشێن، بەڵام ئێستا که‌متر ئاو له چاوم دێت ، باوه‌ڕ ده‌کرێت دکتۆر چارەسەریان کردبێت.




