٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چەند تەقینەوەیەک لە عێراق کوژران و برینداربوونی دەیان کەسی لێکەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info/سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند  تەقینەوە لە عێراق  روویدا وئامارە سەرەتاییەكانیش  باس لەوە دەکەن کە دەیان کوژراو بریندار هەن. سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ماڵپەری ئەمری راگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 3 ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو لە شاری بەغدا تەقینەوەو بەهۆیەوە 14 كەس كوژراون و زیاتر لە  57 كەسی دیكەش بریندار بوون .تەقینەوەكانیش ناوچەی عەلاوی لە ناوەراستی بەغدا و ناحیەی رەشادی لە باشوری بەغدای كردبووە ئامانج. هاوکات  لە باشوری شاری تكریتیش، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوەوە كەسێك كوژراو و 4ی دیكەش بریندار بوون كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن. لەلایەکی دیکەوە ئەمرۆ  ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو كە دەوریەیەكی پۆلیسی كردبووە ئامانج لە باشووری پارێزگای كەركوك تەقییەوەو جگە لە زیانی مادی زیانی گیانی بە دواوە نەبووە. لای خۆشیەوە عەلی غیدان سەركردەی هێزەكانی وشكانی  رایگەیاند: لە چوارچێوەی پرۆسەی هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوەی شەهیداندا كە ماوەی 15 رۆژە بەردەوامە لە ناوچەی چیای حەمرین 4 چەكدار كوژران و 81 چەكداری دیكەش  دەستگیر كران.

هەواڵی پەیوەندیدار