٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیکی : دوو ئیرادە هەیە لەعێراق یەکیان باشەیە ئەوەی دیکەش شەڕ

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- KDP.info/ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد : کە لە ماوەی رابردوودا هێزە ئەمنییەکان  800 داواكراویان دەستگیرکردووە کە لەیاەن دادگاوە داواکرابوونە. له‌ یه‌كه‌م وتاری هه‌فتانه‌ی‌ خۆیدا نوری مالیكی  رایگەیاند: چه‌ندین تاوان له‌لایه‌ن كه‌سانی توندڕه‌وه‌وه‌ ئەنجامدراوە و  ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ململانێی نیوان دو ئیراده‌یه‌، كه‌ یه‌كێکیان ئیراده‌ی هێزی ناوخۆی و هه‌رێمی و نیشتیمانیه‌ و ده‌یه‌وێت بونیادنه‌ر بێت و دووه‌میشیان ده‌یه‌وێت ره‌وشی عێراق به‌ره‌و تێكچون و خراپبون ببات و دۆخی سیاسی په‌كبخات.  مالیكی له‌و وتاره‌یه‌دا کە دوێنی ءیوارە پێشکەشی کرد، ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ ڕوو: کە به‌ توندی رووبه‌ڕوی تیرۆر ده‌بنه‌وه‌ و باسی‌ له‌وه‌شكردوه‌: له‌ماوه‌ی رابردودا زیاتر له‌ (800) داواكراوی تیرۆر ده‌ستگیركراون و هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وامه‌ بۆ بنبڕكردنی گروپه‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان. پێشتر، راوێژكاری‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق عه‌لی‌ موسه‌ی‌ رایگه‌یاندبوو: لە پیناو دروست بوونی پردی پەیوەندی لە گەڵ هاونیشتیمانیان،  نوری مالیکی هه‌فتانه‌ وتارێك پێشكه‌ش دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار