٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

25ماڵی دیکەی کوردی شەبەک لەترسی ھەرەشەی تیرۆرستان پارێزگای موسڵیان بەجێھێشت

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ئەمڕۆ لەشاری موسڵ 25ماڵی دیکەی کوردی شەبەک لەترسی ھەڕەشەی تیرۆرستان ئەو شارەیان بەجێھێشت و ئاواری ئەو شوێنانە بوونە کە لەژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی پێشمەرگەدایە.

لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بە kdp.infoرایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ 25ماڵی کوردی شەبەک لە پارێزگای موسڵ کە ماوەیەکە لەلایەن تیرۆرستان ھەرەشەیان لێدەکرێت، ئەو پارێزگایەیان بەجێھێشت و ئاوارەی ئەو گوندانەی شەبەک  بوونە کە لە ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی پێشمەرگە دانە.

سەعید مەموزینی گوتیشی: ژمارەیەکی زۆر کورد لە پارێزگای موسڵ ھەڕەشەیان لێکراوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەوانەش لەترسی ژیانی خۆیان ئەو شارە بەجێبێڵن و ئاوارەی ناوچە کوردییەکان بن.

مەموزینی رونیشیکردەوە، رەوشی ئەمنی شاری موسڵ رۆژ بەرۆژ بەرەوە خراپتر دەچێت و رۆژانە تەقینەوەی لێ ئەنجام دەدرێت و ژیانی خەڵکی ئەو شارە لە مەترسیدایە و ھێزە ئەمنییەکانیش توانای کۆنترۆڵکردنیان نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار