٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشیر ئاتاڵای: بەو پەڕی هێزمانەوە لە سەر قۆناغی چارەسەری كار دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ-KDP.info/جێگری سەرۆك وەزیری توركیا و قۆردیناتۆری (رێكخەر)قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا بەشیر ئاتالای دەنگۆی لاواز بوونی هەوڵدانەكانی حكوومەتی توركیای بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد و دیموكراتیزەكردنی توركیا رەتكردەوە و رایگەیاند كە قۆناغی چارەسەری بەو پەڕی جدییەتەوە بەردەوامە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەشیر ئاتالای دەنگۆی لاواز بوونی هەوڵدانەكانی حكوومەت بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد و دیموكراتیزەكردنی توركیای رەتكردووەتەوە و رایگەیاندووە كە حكوومەتی توركیا بەو پەڕی هێزی خۆیەوە درێژە بە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد دەدات.

بەشیر ئاتالای ئاماژەی بەوە كردووە كە وەكو یەكێك لە هەنگاوە گرنگەكانی حكوومەت بۆ سەر خستنی قۆناغی چارەسەری ئێستە لایەن پەیوەندیدارەكان سەرقاڵی ئامادەكاری پاكێجێكی زۆر گرنگی دیموكراتیزەكردنن و بڕیارە ئەم پاكێجە بەر لە وەرزی پایز ئامادە بكرێت و بخرێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار