گوته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی: مالیكی ده‌یه‌وێت له لێپرسینه‌وه‌ی په‌رله‌مان رابكات

موئه‌یه‌د ته‌یب گوته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌یه‌وێت له لێپرسینه‌وه‌ی په‌رله‌مان رابكات و خۆی بدزێته‌وه، بۆیه داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كات.
تەیب ئاماژه به‌وه‌شكرد پرسی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی له ئێستادا بابه‌تی سه‌ره‌كی په‌رله‌مانی عێراقه هه‌موولایه‌نه‌كان سوورن له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی، به ره‌وتی سه‌دریشه‌وه.
موئه‌یه‌د ته‌یب ئه‌وه‌شی بە رووداو راگه‌یاندووە هه‌ركاتێك پرسی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی یه‌كلایی كرایه‌وه، ئه‌وسا ده‌كرێ قسه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكرێ.




