٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە توركیا 250 گۆڕی بە كۆمەڵ دۆزرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر-KDP.info/لەقی دیاربەكری ناوەندی پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە توركیارایگەیاند كە لە باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی توركیادا زیاتر لە 250 گۆڕی بە كۆمەڵ دۆزراونەتەوە.

ماڵپەڕی زاپ خەبەر بڵاویكردۆتەوە كە سەرۆكی كۆمسیۆنی یاسای لقی دیاربەكری ناوەندی مافی مرۆڤی توركیا رەخشان باتارای رایگەیاندووە كە دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونێكی ئەم ناوەندە لە باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی توركیا 253 گۆڕی بە كۆمەڵ دۆزراونەتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە مەزەندە دەكرێت تەرمی زیاتر لە 3 هەزار و 248 كەس لە نێو ئەم گۆڕانەدا بێت و لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست بە كاروباری پێویست بۆ هەڵدانەوەی ئەم گۆڕانە دەكرێت و بۆ تاقی كردنەوەی دی ئین ئای تەرمەكان پێویستە بانكێكی دی ئین ئایش دابمەزرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار