٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی وادەیەک بۆ دەست پێکردنەوەی پێشینەی خانووبەرە دیاری دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕیارە سبەی وەزارەتی دارایی کۆبێتەوە و تێدا وادەیەک بۆ دەست پێکردنەوەی پێشینەی خانووبەرە دیاری بکات.

دلێر تارق پەیڤدارد وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە سبەی وەزارەتی دارایی لە گەڵ بەرێوەبەری بانکەکان کۆبێتەوە و تێدا باس لە دەست پێکردنەوەی پێشینەی خانووبەرە دەکرێت، ئەوانەی ئەم ساڵ مامەڵەیان بۆ وەرگرتنی پێشینە پێشکەش کردووە.

دلێر تارق گوتیشی: تاوەکو ئێستە تەنھا مامەڵە کۆنەکان بەڕێوەدەبردرێن، بەڵام لە کۆبوونەوەی سبەی بڕیار دەدرێت کەی مامەڵەی نوێ بەرێوەببردرێت بۆ وەرگرتنی پێشینەی خانووبەرە.

دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013لە لایەن پەرلەمانی کوردستان 60ملیار دینار بۆ پێشینەکان تەرخان کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستە تەنیا ئەوان ساڵی رابردوو مامەڵەیان کردووە پێشینەیان پێدەدرێت و ھیچ خاوەن مامەڵەیەکی نوێ پێشینەی وەرنەگرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار