13پاسداری ئێرانی لە رووداوێکی نادیاردا کوژران و بریندار بوون

کرمانشان – KDP.info / لە نزیک شاری کامیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان 13پاسداری ئێرانی لە رووداوێکی نادیاردا کوژران و بریندار بوون وهێزەکانی پاسدارانیش لە رێگای هێلیکۆپتەرەوە بەدوای ئەنجامدەرانی رووداوەکە دەگەرێن، سەرچاوەیەک بە ماڵپەری فورات نیوزی راگەیاند: نیوه‌ڕۆی دوێنێ له بناری شاهۆ له ناوچه‌ی چاڵاوه‌ی نزیک گوندی لون ی شاری کامیارانی سه‌ر به پارێزگای کرماشان له رووداوێکی نادیاردا 3 پاسدار کوژران و 10 ی دیکەش برینداربوون که ئه‌فسه‌ر و پله‌داریشیان تێدایه . بەپێ زانیارییەکان رووداوه‌که لەرێگای ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک بووه به‌ڵام له‌سه‌روبه‌ندی ئاشکرابوونی رووداوه‌که دا دوو کۆپته‌ری سوپای ئێران به‌سه‌ر هه‌رێمه‌که‌دا سووڕاونه‌ته‌وه تا ماوەیەک بەردەوام بوونە. هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند: که یه‌کێک له‌و کوژراوانه ناوی جه‌واد سه‌لیمی کوڕی سه‌ید عه‌باسه و بریندارانیش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانیانه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سنه و کرماشان کراون . تا ئێستا هۆکاری و چۆنێتی رووداوه‌که روون نه‌بۆته‌وه و سوپای پاسدارانیش له‌و رووه‌وه هیچ زانیارییه‌کیان رانه‌گه‌یاندووه .




