ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وه‌ڵامی لێدوانەكەی مالیكی ده‌داته‌وه

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دوێنێ 27/6/2012 لەبەیاننامەیەكدا وەلامی نوری مالیكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی دایەوە سەبارەت بەلێدوانی ناوبراو كە رۆژی سێ شەممەی رابردوو كاتێك له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاندبوو: لێپرسینه‌وه و متمانه‌كێشانه‌وه نیه، هه‌تا ڕه‌وشی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری تێدایه تۆمه‌تبارن به كاری تیرۆریستی و ساخته‌كردن ڕاستده‌كه‌ینه‌وه.
له وه‌ڵامی مالیكی‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لەبەیاننامەكەیدا ئاماژه‌یكردوە به‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌ستنیشانیكردووه به‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵیه و سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی تیایدا بریتیه له نوێنه‌رایه‌تی دیمۆكراتی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا و ڕه‌وایه‌تی خۆی له گه‌له‌وه وه‌رده‌گرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی تر ڕه‌وایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه وه‌رده‌گرن.
لەوەلامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ مالیكی ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ماوه‌ی كاركردنیدا ژماره‌یه‌ك یاسای گرنگی په‌سه‌ندكردووه و ئێستا له ئاماده‌كاریدایه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر زیاتر له 150 پرۆژه یاسا، و ڕۆڵی خۆی گێڕاوه له چاودێریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تر.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ته‌ئكیدیكردۆتەوە له‌سه‌ر پێویستی ڕێزگرتنی ده‌ستوور له‌ڕێگای پێویستی ئاماده‌بوونی هه‌مووان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ لێپرسینه‌وه یان پرسیارلێكردن له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ خۆسه‌پاندنێك به‌سه‌ر گه‌لی عیراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نوێنه‌ره شه‌رعیه‌كانی یان زه‌وتكردنی ئیراده‌یان قبووڵناكرێت.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامده‌بێت له‌سه‌ر پیاده‌كردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری خۆی ئه‌ویش بۆ پاراستنی ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی گه‌لی عیراق پێی سپاردووه.




