سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان و سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در كۆده‌بنه‌وه

هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له هه‌ولێر به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان و سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در كۆبوونه‌وه، له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی به گه‌رمی به خێرهێنانی سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌دری كرد و سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه یه‌كه‌مجاره به مێژوویی وه‌سفكرد و ئاماژه‌شی به په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌ردوولا و ویستی كورد كرد بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه.
دواتر هه‌ردوولا ره‌وشی هه‌نووكه‌یی گۆڕه‌پانی سیاسی ئێراقیان تاوتوكرد و بۆچوونی خۆشیان گۆڕیه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و ره‌وشه هه‌ستیاره‌ی تێیدایه.
هه‌روه‌ها باسیان له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی باش و سوودبه‌خش كرد له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا و ته‌ئكیدیان كرده‌وه، پێویسته دیالۆگ ڕێگه‌یه‌ك بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسانه و ئه‌نجامی چاوه‌ڕوانكراو، هه‌ردوولاش ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی فه‌رامۆشكردن و په‌راوێزخستنی هه‌ر لایه‌نێك له لایه‌نه سیاسه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ویستی خۆیان نیشاندا بۆ به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندی له ئاینده‌دا به‌وه‌ی ، كه خێری بۆ سه‌رجه‌م ڕۆڵه‌كانی گه‌ڵانی ئێراق تێدایه.




