پێکدادان لەنێوان پۆلیس و خۆپێشاندەرانی میسر بەردەوامە

میسر –KDP.info/ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی په‌لاماری هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌ردوو گۆڕه‌پانی رابیعه‌ی عه‌ده‌وی و نه‌هزه، ده‌یان هه‌زار هاولاتی میسری له قاهیره‌و ئیسكه‌نده‌ریه‌و ناوچه‌كانی وڵات رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئاژانسی سکای نیوز بڵاویکردەوە له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی په‌لاماردانی گۆڕه‌پانی مانگرتوانی لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی، ده‌یان رێپێوانی گه‌وره له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی قاهیره چونه سه‌رشه‌قام و هه‌ندێك له‌و رێپێوانانه به‌ره‌و گۆڕه‌پانی رابیعه به‌رێكه‌وتن. له‌به‌رانبه‌ردا هێزه‌كانی سوپا‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ رووبه‌ڕووی هه‌ندێك له‌و رێپێوان‌و خۆپیشاندانانه بوونه‌وه‌و به‌ده‌سترێژی گولله چه‌ند هاولاتیه‌كیان كوشت.هەروەها باس لەوەش دەکرێتکە لنێو لاینگرانی مورسییەوە تەقە ئاراستەی پۆلیس و هیزە ئەمنییەکان کراوە ، له‌ده‌روه‌ی قاهیره‌ش، خۆپیشاندانێكی گه‌وره كه‌ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌شداری تێدا ده‌كرد، ئیدانه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی كرد. بەرپرسانی ئەمنی میسر ده‌ستیكرد به گه‌مارۆدانی پارێزگاكانی میسر و راگرتنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، تاوه‌كو میسریه‌كان نه‌توانن بگه‌نه قاهیره و پشتیوانی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.له‌یه‌كێك له‌و رێوشوێنانه، سوپای میسر ته‌واوی رێڕه‌وه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری عه‌ریشی داخست‌و رێگری له‌چون و هاتنی هاوڵاتیان كرد. پیش‌تر هێزە ئەمنییەکانی میسر رایانگەیاندبوو کە کۆتایی بە خۆپێشاندانەی لاینەگرانی مەحمەد مورسی دەهێنن کە بۆتە هۆی پشیووی نانەوە لە وڵاتەکەیاندا.




