٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم دیار دەكات

سەرچاوە: KDP.info

لە نووسراوێكدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وڵامی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ، سەبارەت بە دیاركردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەداتەوەو وادەی ئەنجامدانیشی بۆی دیار دەكات.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەم نووسراوە رەسمییە دا " رۆژی 21 / 11 / 2013 دەست نیشانیكردووە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ، هەروەها لە هەمان كاتیشدا پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژرادنەكان دووپات دەكاتەوە" مەبەستی سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژارنەكان و زیاتر بەرجەستەكردن و بەهێزكردنی بنەماكانی دیموكراسی و ئازادی لە هەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار