گووتەبێژەکەی تارق هاشمی دوای برینداربوونی ئەمرۆ گیانی لەدەست دا

بەسڕە – KDP.info / ئەمرۆ سێشەممە عه‌بدولئیلا كازم وته‌بێژی پێشووی تارق هاشمی، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه، له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌در گیانی له‌ده‌ستدا.پۆلیسیش بەدوای ئەنجامدەرانی کوشتنی دەگەرێن. سەرچاوەیەکی پۆلیس لە شاری به‌سره رایگه‌یاند: عه‌بدولئیلا كازم دوای ئەوەی دوێنێ هه‌وڵی كوشتنی درا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌در گیانی له‌ده‌ستدا. وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌سره، بە ماڵپەری بەغدادیە نیوزی راگەیاند : عه‌بدولئیلا كازم کە گووته‌بێژی پێشووی تارق هاشمی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بووە ، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا . شایەنی باسە عه‌بدولئیلا كازم ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه له لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆی دێته ده‌ره‌وه له گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیارانی شاری به‌سره، به مه‌به‌ستی كوشتنی هێرشی كرایه سه‌ر‌و گولـله به‌ر سه‌ر و سنگی كه‌وت. لێكۆڵینه‌وەش لە دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی، ئەو هێرشه دەستی پێکردووە.




