له ماوه‌ى 4 مانگى 105 حاڵه‌تى پێوه‌دانى دووپشک تۆمارکراوه

کەلار –KDP.info/ لە کەلار ته‌نها له ماوه‌ى 4 مانگى رابردووی ئه‌مساڵدا 105 حاڵه‌تى پێوه‌دانى دووپشک له‌گه‌ڵ 7 حاڵه‌تى پێوه‌دانى مار و 6 حاڵه‌تى قه‌پ گرتنى سه‌گى هار تۆمارکراوه. به‌پێی ئامارێکى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار ته‌نها له‌ماوه‌ى 4 مانگى ئه‌مساڵدا 105 حاڵه‌تى پێوه‌دانى دووپشک تۆمارکراوه. کە ئەویش زیتر لە وەرزەکانی هاوین روویداوە، لای خۆشییەوە ئازاد حه‌مه‌فه‌ره‌ج به‌رپرسی به‌شی فریاکه‌وتن له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار بە KDP.infoراگه‌یاند : ته‌نها له‌ماوه‌ى 4 مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا 105 حاڵه‌تى پێوه‌دانى دووپشک گه‌یه‌نراوه‌ته به‌شه‌که‌مان له‌گه‌ڵ 7 حاڵه‌تى پێوه‌دانى مار و 6 حاڵه‌تى قه‌پ گرتنى سه‌گى هار. به‌رپرسی به‌شی فریاکه‌وتن له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار هه‌روه‌ها رایگەیاندووە، کە له‌نێو حاڵه‌ته‌کاندا سه‌رجه‌مى هاوڵاتیان چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆکراوه ته‌نها هاوڵاتیه‌ک به‌هۆى پێوه‌دانى دووپشکه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه . شایەنی باسە لەماوی ئەم وەرزەی هاویندا پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە کە دووانیان لە پارێزگای هەولیر و سێ کەسی دیکەش لە سلێمانی بووە




