٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای عێراق هەڵمەتێکی سەربازی لە چیای حەمرین دەست پێکرد

سەرچاوە: KDP.info

چیای حەمرین – KDP.info/ لە هەڵمەتێکی سەربازیدا کە سوپای عیراق لە زنجیرە چیاکانی حەمرین ئەنجامیاندا نزیکەی 100کەس دەستگیرکران و هەروەها ژەمرەیەک لە چەکدارەکان کوژراون ، فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌ وشكانییه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق ئاشکرای کرد له‌به‌یانی‌ دوێنێ ‌ سێ شه‌ممه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پرۆسه‌یه‌كیان له‌ زنجیره‌ چیاكانی‌ حه‌مرین ده‌ستپێكردووه ، لە دەرنجامدا  81 چه‌كداریان ده‌ستگیركردوه‌‌ و چوار چه‌كداریش كوژراون ، فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌ وشكانییه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق عه‌لی‌ غێدان  بۆ رادیۆ سه‌وا رایگەیاند: هه‌ڵمه‌تی‌ تۆڵه‌ی‌ شه‌هیدان كه‌ به‌ر له‌ 15 رۆژ ده‌ستیپێكرد، هێزی‌ سه‌ر به‌ شه‌ش فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی‌ له‌ پارێزگاكانی‌ دیاله‌‌و ئه‌نبارو سه‌لاحه‌دین‌و نه‌ینه‌وا به‌شداری‌ تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ سه‌رباری‌ به‌غدای‌ پایته‌خت‌و به‌شداریكردنی‌ فڕۆكه‌كانی‌ سوپا .به‌ڕێوه‌چونی‌ ئه‌و پرۆسه‌ی‌ سه‌ربازییانه‌ له‌كاتێكدایه،‌ هێشتا توندوتیژی‌‌و هێرشه‌كان له‌ شاره‌ جیاجیاكانی‌ عێراق به‌رده‌وامه‌‌...

هەواڵی پەیوەندیدار