به‌نزینخانه ئه‌هلیه‌كان بۆ دیاریکرنی نرخ و جۆری بەنزین هەڕەشەی مانگرتن دەکەن
هەولێر – KDP.info/ دوای قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی به‌نزین جگه له به‌نزینی بێجی و دیاریكردنی نرخه‌كه‌ی، کە ئەویش لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانە، گله‌یی و ره‌خنه‌ی به‌نزینخانه ئه‌هلیه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه ، چونکە قازانجی جۆری بەنزینەکانیان دیاری دەکرێت، له كۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا ئیسماعیل عومه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌نزینخانه ئه‌هلیه‌كان، رایگه‌یاند: ناتوانن ئه‌و به‌نزینه‌ی له رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كاندا بۆیان دیاریكراوه دابینی بكه‌ن، هۆكاری دابین نه‌كردنی ئه‌و جۆره به‌نزینه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه‌جۆری ئه‌و به‌نزین و گازانه له‌گه‌ڵ مۆدێلی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناگونجێت و كار به ئۆتۆمبێله‌كان ناكات. ئەو قسانەی لە کاتێکدایە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان چەندین جۆری بەنزین بەرهەم دەهینی و نایەوێت بەنزینی خەراپ لە بازار دابەش بکرێت. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌ن، به‌ناوی سه‌رجه‌م به‌نزینخانه ئه‌هلیه‌كان هۆشداری دایه حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كات، لەوانەیە مان بگرن و هاوکات به‌نزینیش له به‌نزین خانه ئه‌هلیه‌كاندا نافرۆشن.ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌نزینخانه ئه‌هلیه‌كان ئاشكراشیكرد؛ جۆری ئه‌و ماده‌یه‌ی كراوه‌ته ناو به‌نزینی بێجیه‌وه، له سنوری پارێزگای سلێمانیه‌وه هاتوه‌ته ناو هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و به‌نزینه‌ی‌شی کە حكوومه‌ت دابینی ده‌كات به ناوی جۆری بێجی، له بنه‌ڕه‌تدا به‌نزینی بێجی نیه، به‌ڵكو جۆرێكی خراپی به‌نزینی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستانە لیرە به‌رهه‌م دێت، نه‌ك له پاڵیۆگه‌ی بێجییه‌وه دابین بكرێت.




