٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساڵح موسلیم: بڕیارە ئەنجوومەنێکی ‏کاتی لە رۆژئاوای کوردستان پێکبھێندرێت

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کوردستان – KDP.info/ بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پەرلەمانی لە رۆژئاوای کوردستاندا بڕیارە ئەنجوومەنێکی ‏کاتیی پێکبھێندرێت.‏ ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدە کە پێری شەو لە رێگای فرۆکەخانەی هەوڵیرەوە سەردانی تورکیای کردووە رایگەیاند: وتوویژەکان لەبارەی ‏ئەنجوومەنێکی کاتیی لە رۆژئاوای کوردستاندا دەستیپێکردووە و بۆ ئەو مەبەستە ‏گفتوگۆ و راوێژ لەگەڵ لایەنە کوردییەکاندا دەکرێت.‏ ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدە بۆ رۆژنامەی حەیات ئەوەشی خستەڕوو: کە ئەنجوومەنەکە لە 100-120  ئەندام پێکدێت و ھەر لایەنێکیش بە پێنج ئەندام ‏بەشداردەبێ.‏ ساڵح موسلیم ئەوەشی راگەیاند کە کاری ئەنجومەنە کاتییەکە بریتی دەبێت لە ‏بەڕێوەبردنی کاروباری ھاووڵاتیان و دانانی یاسایەک بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پارلەمانی لە خۆرئاوای ‏کوردستاندا.‏ ھاوسەرۆکی پەیەدە جەختیشیکردەوە کە دوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، ئەنجوومەنە کاتییەکە ‏ھەڵدەوەشێندرێتەوە.‏ پێشتریش زۆربەی لایەنەکانی کوردستانی لە رۆژائاوای کوردستان ئەوەیان رەتکردبۆوە کە لەلایەن پەیەدەوە راوێژیان پیکرابێت لەبارەی پیکهێنانی حکومەتێکی نێوەخۆی لە بەشەی کوردستاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار