شەممەی داهاتوو له‌یلا زانا و ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه
راگه‌یاندنه‌كانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه رۆژی شه‌ممە داهاتوو له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی كورد له توركیا و نوێنه‌ری شاری ئامه‌د له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆده‌بێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌باره‌گای پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ڕێوه‌ده‌چێت له ئه‌نقه‌ره كه تێیدا له‌یلا زانا و ئه‌رۆدغان پرسی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد له توركیا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
هاوكات ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دوای لێدوانه‌كه‌ی له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری كورد دێت كه له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی حوڕیه‌تی توركی رایگه‌یاندبوو ئه‌و بڕوای وایه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له توانای دایه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات.




