رێژەی بێكاری لە پارێزگای كرماشان گەیشتە 50%

كرماشان- KDP.info/ هاوكات لەگەڵ چڕتر كردنەوەی ئابلووقە بارزگانی و ئابوورییەكان لە دژی ئێران رێژەی بێكاریش لەو وڵاتە بە تایبەتی لە پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە بەرز بوونەوە دایە.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی كوردانە بڵاویكردووەتەوە كە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا یەكەمین پارێزگای ئێرانە كە لە رووی بێكارییەوە زۆرترین رێژەی بێكاری تێیادایە.
بە پێ ئامارێك كە لە سەر بنەمای سەرژمێری ساڵی 1390ی ئێران ئامادە كراوە ریژەی بێكاری لە نێوان 397 شاری ئێراندا لە ماوەی تەمەنی دەوڵەتی 9 و 10ی ئەو وڵاتەدا ئاشكرا كراوە و بە پێی ئەم ئامارە لە شاری بشاگرد لە 53.2 % دانیشتوان بێكارن و لە شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی كوردستانیش 46.9% دانیشتوان بێكارن.
بە پێی هەمان ئامار پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان یەكێكە لە پارێزگا یەكەمەكانی ئێران كە رێژەی بێكاری تێیادا یەكجار بەرزە.




