٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەندیكای كرێكارانی توركیا دەست بە خۆپیشاندان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/بە هۆی سوور بوونی حكوومەتی توركیا بۆ مۆر كردنی گرێبەستی بە كۆمەڵی كار لە نێوان كرێكاران و حكوومەتی توركیادا سەندیكای كرێكاران و كارمەندانی توركیا كەسك دەستی بە دەربڕینی نارەزایەتی خۆی كردووە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی دونیابوولتەنی توركی بڵاویكردەوە كە بە هۆی سوور بوونی حكوومەتی توركیا لە سەر مۆر كردنی پەیمانی بە كۆمەڵی گرێبەستی كار لە نێوان حكوومەت و كرێكاراندا سەندیكای كرێكاران و كارمەندانی توركیا ( كەسك) نارەزایەتی خۆی دەردەبڕێت.

سەرۆكی كەسك لامی ئوزگەن ئاماژەی بەوە كردووە كە بە مەبەستی شەرمەزار كردنی ئەم هەڵوێستەی حكوومەتی توركیا بریارە رۆژی هەینی رێكەوتی 16ی تەباخ لە شارە گەورەكانی وەكو دیاربەكر، ئەستەنبۆڵ، ئەزمیر و ترابزونەوە ژمارەیەكی یەكجار زۆر كرێكار و كارمەند بەرەو ئەنقەرە دەست بە رێپیوانێكی جەماوەری بكەن و ئەم هەڵوێستەی حكوومەت شەرمەزار بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار