هیچ رێكکەوتنێك بۆ درێژكردنەوەی ماوەی حكومەتی مالیكی نەكراوە

بەغدا – kdp.info/ كوتلەی عێراقییە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا رەتیكردەوە كە هیچ رێكکەوتنێك بۆ درێژكردنەوەی ماوەی حكوومەتی عێراق كرابێت و راشیگەیاند كە هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیاندا بەرێوەدەچن، لەلایەكی ترەوە فراكسیۆنی دەوڵەتی قانون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هۆشداری دەدات لە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكان لەماوەی كۆتایی هاتنی خولی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئاژانسەكان بڵاویان كردۆتەوە بیانوی دەوڵەتی قانون لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەكان بەهۆی ناسەقامگیری باری ئەمنییە، لە كاتێكدا خالید عەلوانی ئەندام لە لیستی ئەیاد عەلاوی بە رۆژنامەی حەیاتی راگەیاندووە ماوەی كۆتایی هاتنی یاسایی خولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ماوەی كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی رابردووە.




