٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشیر ئاتالای: حكوومەت سەرقاڵی ئامادەكردنی پاكێجێكی گرنگی دیموكراتیزاسیونە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  جێگری سەرۆك وەزیری توركیا و قوردیناتوری قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزەکردنی توركیا بەشیر ئاتالای رایگەیاند كە حكوومەتی توركیا بەر لە جەژنی رەمەزان دەستی بە ئامادە كردنی پاكێجێكی نوێ دیموكراتیزەکردنی توركیا كردبوو.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دونیا بوولتەنی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەشیر ئاتالای رایگەیاندووە كە حكوومەتی توركیا هەوڵدانەكانی خۆی بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد و دیموكراتیزەكردنی توركیا چڕتر كردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە لەم قۆناغەدا خودی سەرۆك وەزیری توركیایش بێوچان بەشداری لە ئامادەكردنی پاكێجی نوێ دیموكراتیزەکردنی توركیا كردووە و لە رۆژانی داهاتوودا هەوڵدانەكانی ئامادەكردنی ئەم پاكێجە دووبارە دەست پێدەكەنەوە.

ئاتالای جەختی لە سەر ئەوە كردۆتەوە كە ئەم پاكێجە نوێیە لە وەزری پایزدا ئامادە دەبێت و دەست بە جێبەجێ كردنی دەكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار