٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ناوەندی كلتووری و هزری ئەحمەدی خانی لە ورمێ داخرا

سەرچاوە: KDP.info

ورمێ- KDP.info/ لە چوارچێوەی گوشارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێراندا بۆ سەر گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا رۆژی یەكشەممە ئەم هەفتەیە ئیدارەی فەرهەنگ و ئەرشادی ئیسلامی شاری ورمێ بریاری داخستنی ناوەندی كلتووری ئەحمەدێ خانی دەر كردووە.

لەمبارەیەوە ئاژانسی كوردپا بڵاویكردەوە كە رۆژی یەكشەممەی ئەم هەفتەیە ئیدارەی فەرهەنگ و ئەرشاد و هێزەكانی ئیدارەی ئەماكێنی شاری ورمێ هەڵیان كۆتایە سەر ناوەندی كلتووری و هێزری ئەحمەدێ خانێ لەو شارە و ئەم ناوەندەیان داخستووە.

ئەم ناوەندە كە 10 ساڵ لەمەوبەر بە مۆڵەتی رەسمی لە لایەن ژمارەیەك لە چالاكڤانان و روشنبیرانی كوردی رۆژهەڵاتەوە لە شاری ورمێ دامەزراوە، دووەمین جارە كە رووبەرووی داخستن دەبێتەوە و ساڵی رابردوویش ئەم ناوەندە بە بریاری وەزارەتی ئیرشاد بۆ ماوەی چەند مانگێك داخرابوو..

 

هەواڵی پەیوەندیدار