٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرەی ئەلنسەرا 13 هاووڵاتی دیكەی كوردی رفاندووە

سەرچاوە: KDP.info

سەرێ كانی- KDP.info / لە درێژەی هێرش و پەلەمارە تیرۆریستییەكانی گرووپە چەكدارە ئیسلامییە توندڕەوەكانی سەر بە ئەلقاعێدە و دەوڵەتی ئیسلامی بۆ سەر كوردانی رۆژئاوای كوردستاندا زانرا كە دوو رۆژی رابردوو بەرەی ئەلنەسرا 13 هاووڵاتی دیكەی كوردی رەفاندووە.

لەم بارەیەوە ئاژانسی فرانس پرێس لە سەر زاری ناوەندی پاراستنی مافەكانی مرۆڤی سووریا گواستوویەتەوە كە بەرەی ئەلنەسرا لە نزیك شاری حەلەب 13 هاووڵاتی دیكەی كوردی رەفاندووە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرەی ئەلنەسرا و گرووپەكانی دیكەی سەر بە ئەلقاعێدە دریژە بە هێرشەكانی خۆیان لە دژی هاووڵاتییە كوردەكان دەدەن و لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئەمرۆ نزیكەی 26 هاووڵاتی مەدەنی كورد لە لایەن ئەم گرووپانەوە كوژراون.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە پێشتریش بەرەی ئەلنەسرا لە ناوچەی تەل حاسڵ و تەل عراندا 250 هاووڵاتی دیكەی كوردی رەفاندبوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار