نێچیرڤان بارزانى بۆ وەبەرهێنەران: زیاتر ڕەچاوی به‌رژوه‌ندیى خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت و كرێچی بکەن

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى حوزه‌یرانى 2012 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، له ته‌لارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستاندا كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تیى بره‌ودان و فراوانكردن و پێشخستنى زیاترى كه‌رته‌كه كرا، به وردیش تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و كێشه و گیروگرفتانه‌ى كه له ڕووى یاسایى و كارگێڕییه‌وه؛ ڕوو‌به‌ڕووى كار و پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان ده‌بنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌رى ڕێكارى پێویست و خێراى بۆ چۆنیه‌تیى نه‌هێشتنى كێشه و گرفته‌كان و كاراكردنى باشترى كه‌رتى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان تاتوێ كرد، به جۆرێك وه‌به‌رهێنان زۆر بوارى جیاجیا و هه‌مه‌لایه‌ن بگرێته‌وه و ڕۆڵێكى باشتر له ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستن و بیناكردنى ژێرخانى ئابووریى هه‌رێمى كوردستاندا بگێڕێت.
له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ئه‌وه‌ى كه ئاماژه‌ى به ڕۆڵى گرنگى كه‌رتى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان كرد، ده‌سپێشخه‌رى و قبووڵكردنى ڕیسكى به‌كارخستنى سه‌رمایه‌شى له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه، به مایه‌ى ده‌ستخۆشى و ڕێزگرتن له قه‌ڵه‌م دا و گوتى:"حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو پشتگیرییه‌ك له وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات و كار بۆ نه‌هێشتنى هه‌موو ئه‌و كێشه و گرفتانه ده‌كات كه دێنه به‌رده‌م بوارى وه‌به‌رهێنان".
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دیدى خۆى سه‌باره‌ت به كه‌رتى نیشته‌جێكردنیش بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران ڕوون كرده‌وه و داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان قازانجى وه‌به‌رهێنه‌ران و سوودمه‌ندیى خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌تدا بێته كایه‌وه، ڕێنمایى تازه بۆ كه‌رتى نیشته‌جێكردن ده‌رده‌چێ و تیایدا ڕه‌چاوى زیاترى به‌رژوه‌ندیى خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت و كرێچی ده‌كرێت.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه: "هه‌رێمى كوردستان پێویستییه‌كى زۆرى به وه‌به‌رهێنان له بواره‌كانى پیشه‌سازى و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزاردا هه‌یه و له‌مه‌ودوا هه‌م حكوومه‌ت و هه‌م كه‌رتى تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌رانیش ده‌بێ ڕوو بكه‌نه ئه‌م بوارنه و گرنگییه‌كى زۆرى پێ بده‌ن".
سه‌رۆكى حكوومه‌ت هه‌موو پشتگیرى و ئاسانكارییه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ وه‌به‌رهێنان له‌م سێ بواره‌دا دووپات كرده‌وه و ئاماده‌یى حكوومه‌تى بۆ نه‌هێشتن و لادانى هه‌موو كێشه‌كانى به‌رده‌م وه‌به‌رهێنان له‌م بواردانه‌دا؛ نیشان دا.
لاى خۆیانه‌وه وه‌به‌رهێنه‌ران سه‌رنج و ڕا و بۆچوونى خۆیان ده‌رباره‌ى كه‌رتى وه‌به‌رهێنان خسته ڕوو، به تایبه‌تیش باسیان له پێویستیى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى وه‌به‌رهێنان كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئاسانكارى و ده‌رفه‌تى فراونتر بۆ وه‌به‌رهێنان بێته ئاراوه. سه‌رۆكى حكوومه‌تیش ئاماده‌یى و پشتگیریى حكوومه‌تى بۆ ئه‌م داوایه دووپات كرده‌وه و گوتى:"وه‌به‌رهێنان ئه‌زموونێكى سه‌ركه‌وتوو بووه له هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تیش پشتگیرى له هه‌ر هه‌مواركردن و ڕاستكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه بۆ باشتر و ده‌وڵه‌مه‌نتركردنى یاساى وه‌به‌رهێنان بكرێت".
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا هه‌فته‌ى داهاتوو بۆ ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌یه‌ك بۆ پێشخستنى كه‌رتى پیشه‌سازى له هه‌رێمى كوردستان؛ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى پێویستى له سه‌ر بدرێت و كار بۆ جێبه‌جێكردنى بكرێت.
به‌رهه‌مى خۆماڵى و چۆنیه‌تیى هاندان و پاراستن و زیادكردنى به‌رهه‌مه خۆاڵییه ناوخۆییه‌كان، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌ران بوو كه تیایدا بڕیار درا كار بكرێت بۆ ئاماده‌كردن و ده‌رچوونى یاسایه‌ك بۆ پاراستنى ئه‌م به‌رهه‌مانه.




