پەرلەمانی ئێران دەستی بە دەنگدان لە سەر ئەندامانی كابینەی نوێ كرد

تاران- KDP.info/ رۆژی دوو شەممە پەرلەمانی ئێران بۆ یەكەمینجار لە دوای هەڵبژاردنەكانی سەرۆكۆماری ئەو وڵاتە دانیشتنێكی ساز كرد و دەستی بە دەنگدان لە سەر ئەندامانی كابینەی نوێ كرد.
لەم بارەیەوە ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكردەوە كە رۆژی دوو شەممە پەرلەمانی ئێران دەستی بە دانیشتنەكانی خۆی كردەوە و لە یەكەمین دانیشتندا دەست بە دەنگدان لە سەر وەزیرەكانی كابینەی نوێ كرا.
بە پێ بەرنامەی پەرلەمان سەرەتا سەرۆكۆمار ناوی وەزیرەكانی دەخوێنێتەوە و دواتر دوو كەس لە دژی وەزیر و دوو كەسی دیكەیش بۆ پشتگیری كردنی وەزیری بۆ ماوەی 15 خۆلەك قسە دەكەن و دواتر سەرۆكۆمار یا وەزیری پێشینار كراویش بۆی هەیە بۆ ماوەی 30 خۆلەیەك بەرگری لە خۆی بكات.
لە یەكەم دانیشتنی پەرلەماندا 18 وەزیری كابینەی نوێ لە لایەن سەرۆكۆمارەوە پێشكەشی پەرلەمان كران و پەرلەمانیش نەیتوانی لە یەكەم دانیشتندا پرۆسەی دەنگدان بە ئەنجام بگەینێت.




