وەزارەتی پێشمەرگە: داواکاری سەربازی کورد لە لیوای پێنج جێبەجێ دەکەین

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەو سەربازە کوردانەی سەر بەلیوای پێنج کە ئەمڕۆ گردبوونەوەیەکیان بۆ بەردەم وەزارەتی پێشمەرگە سازکرد، داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکەن.
ھەڵگورد حیکمەت بەرێوبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ ژمارەیەک سەربازی کورد لە فەوجی سێی سەر بە لیوای پێنجی گردبونەوەیەکیان بۆ بەردەم وەزارەتی پێشمەرگە سازکردو تێدا داوایان کرد کە وەک سەربازانی لیوای 16بگەڕێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە کە پێشوتریش زۆرینەیان پێشمەرگە بوونە.
ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: ئێمەش وەکو وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ نوێنەرەکانیان کۆبووینەوە و بەڵێنی ئەوەمان پێدان کە داواکاریەکانیان دیراسە دەکەین و لەداھاتوو ئەوەی ئەرکی وەزارەتی پێشمەرگە بێت جێبەجێیان دەکەین.
حیکمەت رونیشیکردهوە، ئێمە وەک وەزارەتی پێشمەرگە پێمان باش نیە کە ھیچ سەربازێک بگەرێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان کە سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراقە، بەڵام وەک ھاونیشتیمانیەک بە ئەرکی خۆمان دەزانین داواکاریەکانیان جێبەجێ بکەین.




