ئێران: لەخراپی بارودۆخی ئابووری هۆشداری دەدرێتە حەسەن روحانی

تاران –KDP.info/ لەنامەیەكدا كۆمەڵەی شارەزایانی ئابووری ئێران هۆشداری دەدەنە حەسەن روحانی سەرۆكی تازەی وڵاتەكەیان لەدۆخی ناهەمواری ئابووری ئێران كە لەساییەی دەسەڵاتی مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆكی پێشووی ئێران ئەو وڵاتە رووبەرووی بۆتەوە . شارەزایانی ئابووری ئێران ئەوەیان خستۆتەروو كە مەحمود ئەحمەدی نەژاد لە ربردوودا بە ئامانجی چەواشەكردنی رای گشتی وڵاتەکەیان داتا و زانیاری هەلەی لەبارەی دۆخی ئابووری ئێران بڵاوکردۆتەوە، بۆیە داوایان لە حەسەن روحانی کردووە لە کاتی دانانی بەرنامە و پلانی ئابووری وڵاتەکەیان پشت بەو راپۆرتو زانیاریانەی پێشووتر نەبەستێت كە حكومەتی مەحمود ئەحمەدی نەژاد پێشتر خستبوویە ڕوو. كۆمەڵەی شارەزایانی ئابووری ئێران لەنامەكەیاندا داوایان لە سەرۆکی تازەی ئێران کردووە، بۆ رزگاركردنی ئابووری وڵاتەكەیان لەو دۆخە ناهەموواری کە ئیستە پێدا تێپەر دەبێت، پشت بەو راپۆرتە ئابووریانە ببەستێت كە لایەنە ئابووریە سەربەخۆكان لەدەرەوەی وڵات ئامادەیان كردووە.




