ئەمرۆ 13ھەزار و 500دەرچووی زانکۆ و پەیمانگە بێمەی بێکاریان وەرگرت

هەولێر – KDP.info/ قۆناغی یەکەمی بیمەی بێکاری لە هەرێمی کورستان دابەسکراو پردۆسی دەابەشکردنەکەش بەپی خشتەیەکی دیاریکراو بەردەوامی دەبێت قوتانیانی دەرچوو، سوودمەند دەبن، ئەمڕۆ دووشەممە لە ھەولێر و سلێمانی دابەشکردنی قۆناغی یەکەمی بیمەی بێکاری بەسەر زیاتر لە 13 ھەزار و 500دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمدا دەستی پێکرد. دابەشکردنی قۆناغی دووەمی بیمەی بێکاری بەمزووانە دەست پێدەکات. گوتەبێژی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی راگەیاند: ئەمڕۆ لە ھەولێر و سلێمانی دەستکرا بە دابەشکردنی قۆناغی یەکەمی بێکاری بەسەر دەرچووانی زانکۆو پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان.کە تێدا لە ھەولێر 5ھەزار و 692و لە سلێمانیش 8ھەزار و 172کەس لە وەرگرتنی بیمەکە سوودەمەند دەبن. عەباس ئەکرەم ئەوەشی خستەڕوو کە پێشتر قۆناغی یەکەمی بێکارییەکە لە دھۆک و گەرمیان دابەشکراوە زیاتر لە 5ھەزار دەرچووی زانکۆو پەیمانگەکان لێی سوودمەندبوون. گوتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی راشیگەیاند: دابەشکردنی قۆناغی دووەمی بیمەی بێکاری بەمزووانە دەست پێدەکات.




