٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

ده‌زگای هه‌ڵبژاردن خولێكی بۆ كاندیداكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info/بە چاودێری خەسرەو گۆران ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌مڕۆ لەشاری هەولێر دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەماهەنگی له‌ گه‌ڵ رێکخراوی NDIخولێکی راهێنانی بۆ کاندیده‌ به‌شداربووه‌كانی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کردەوە.

لە دەسپێکی خولەکە بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن وتەیێکی پێشکەشکرد تێدا ئاماژەی بە گرنگی کرنەوەی ئەم جۆرە خولانەدا بۆ وەرگرتنی شارەزایی پێویست لە بوارەکانی هەڵبژاردن و چۆنیەتی وەرگرتنی متمانەی دەنگدەران، ئەمەو خەسره‌و گۆران ئامادەیی دەزگای هەڵبژاردنی نیشاندا بۆ دابین کردنی تێکڕای پێداویستیەکانی خولەکە وهیوای سەرکەوتنی بۆ ئامادەبوان خواست.

جێی باسە خولی راهێنانی کاندیدان ماوەی دوو ڕۆژ دەخایه‌نێت وتێدا چەندین بابەتی گرنگ لە چۆنیەتی دارشتنی پلانی پەیوەندیکردن وگەیاندنی پەیامی خۆیان بە باشترین شێوە بۆ دەنگدەران لە لایەن ژمارەک لە پسپۆرانی شارەزا لە بوارەکانی هەڵبژاردن دێتە خوێندنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار