ئه‌مه‌ریكا : لە سوریا چەکدارانی قاعیدە بردەوام دەچنە عێراق

به‌غدا –KDP.info/ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێی وایە توندوتیژیه‌كان له سوریا كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر رەوشی ئەمنی عێراق هه‌بووه و چەکدار و ئه‌ندامانی قاعیده‌ش بە ئامانجی ئەنجامدانی کرداری توند‌و تیژی، له‌سوریاوه هاتوونەتە عێراق.گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ماری هارف، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا کە ماڵپەری ئیلاف بڵاویکردۆتەوە ، تێدا ئاشكرایكردووە ،رەوشی سوریا لە ئیستەدا كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر رەوشی ئەمنی عێراق هه‌بووه‌و ئەمەش هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ نه‌بوونی خاڵی پشكنین له هه‌ندێك ناوچه‌ی سنوری نێوان عێراق و سوریا، بۆیەش چەکداران و ئه‌ندامانی ریكخراوی تیرۆریستی قاعیده بۆ ئه‌نجامدانی كاری توندوتیژی و تێكدانی بارودۆخی ئەمنی عێراق، له سوریاوه به‌ره‌و ئه‌و وڵاته دێن. لەبرەی کۆنگرەی جنێف و پەوەندییەکانی ئەمریکاو روسیا ، ماری هارف رایگەیاندووە : کە جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به زوترین كات كۆنگره‌ی جنێف2 ببه‌سترێت، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی خێرا بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخی سوریا.




