بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەنێو چایخانەیەکدا 40کەس کوژران و برینداربوون

سەڵاحەدین – KDP.info/ خۆکوژێـک خۆی له چایخانه‌یه‌کی شـارۆچکه‌ی به‌له‌دی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا 13 که‌س کوژران و 25 که‌سی دیکه برینداربوون. سەرچاوەیەکی پۆلیس لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند : له چایخانه‌یه‌کی شـارۆچکه‌ی به‌له‌د کە تێدا ژماریەکی زۆر لە لاوانی ئەو ناوچەیە لەو چایخانەیە دانیشتبوون لەناکاو کەسێکی خۆکوژ بە پشتێنێکی بۆمب رێژکراو لەنێو گەنجەکاندا بە بە هاورکردنی ئەلاهوئەکبەر خۆی تاقندۆتەوە دەست بەجێ بە هۆی ئەو تەقینەوەیە نزیکەی 40 کەس کوژران و بریندار بوون. سەرجاوەکەی پۆلیس بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاندووە: خۆکوژه‌که که پشتێنە بۆمبرێژکراوەکی له خۆی به‌سـتبوو، چووه‌ته ناو جایخانه‌ی ئیتلال له ناوچه‌ی موحیتی ناوه‌ندی شـارۆچکه‌که و ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجامداوه. جێی ئاماژه‌یه شـارۆچکه‌ی به‌له‌د ده‌که‌وێته باشوری شـاری تکریته‌وه و زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی شیعه مەزهەبن و پێشترێش بەهەمان شیوە تیرۆریستێک لە یەکێک لە چایخانەکانی کەرکوک خۆی لە نێو گەنجانی ئەو شارە تەقاندەوە و بەهۆیەوەش دەیان کوژراو برینداری لێکەوتەوە کە 4لە کوژراوەکان برابوون.




