٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

316ھەزار گەشتیار لە رۆژانی جەژن سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بە KDP.info/ وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،بەمەبەستی سەردانیکردنی شوێنە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان لە رۆژانی جەژنی رەمەزان 316ھەزار گەشتیار لە ناوخۆ و دەرەوە سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.

نادر رۆستایی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بە پێی ئامارەکان لە ژمارەی گەشتیاران و لە وەبەرھێنان لە کەرتی تایبەت و گشتی گەشتوگوزار لە گەشەکردن و پەرەپدان دایە و ساڵله‌ دوای ساڵ و جەژن دوای جەژن ژمارەکان لە زیاد بوون دان.

رۆستایی گوتیشی: لە جەژنی رەمەزانی ئەم ساڵ ژمارەی گەشتیاران بریتی بووە لە 316ھەزار گەشتیار کە بە رێژەی 21% زیادی کردووە بە بەراورد بە جەژنی رەمەزانی ساڵی 2012کە 261ھەزار گەشتیار بووە.

نادر راشیگەیاند: زۆربەی گەشتیارەکان لە ناوەراست و خوارووی عێراق ھاتوون، لە دوای ئەوەش لە وەڵاتە دراوسێکان و لە فرۆکەخانەکان ھاتوون.

ناوبراو رونیشیکرده‌وە، گەشتیاری وڵاتی دراوسێ و بیانی 25% زیادی کردووە و لە خواروو ناوەراست لە 11% زیادی کردووە.

جێگای ئاماژەیە ئەم ئامارانە لە بازگەکان و خاڵە سنوورییەکان و فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان رۆژانە وەرگیراون و لە ئاماری دەستەی گەشتوگوزار رێکخراون و پشت راست کراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار