لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی لیژنه‌ێكی بۆ رۆژ ئاوا پێك هێنا

هەولێر – KDP.info/ لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی لیژنه‌ێكی بۆ رۆژ ئاوا پێك هێنا و له ئاینده‌یكی نزیكدا لیژنه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات. محه‌مه‌د حاجی ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نەتەوەی کورد رایده‌گه‌ێنێ له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ نامه‌كه‌ی بەرێز مەسعود بارزانی دوای گفتوگۆێكی زۆر لیژنه‌ێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهاتووه و له ئاینده‌ێكی نزیكدا ئه‌و لیژنه‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌چێته رۆژئاوا و له راپۆرتێكدا راستی ئه‌و رووداوانه راده‌گه‌ێنێت. ئەو ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نەتەوەی کورد ئه‌وه‌شی خستۆتەروو ئه‌و لیژنه‌یه بۆ رۆژئاوا پێكهاتووه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه و كات و شێوه‌ی به‌دواداچوونه‌كانی بۆ رۆژئاوا راده‌گه‌ێنێت. سه‌باره‌ت به داخستنی سنووره‌كانی رۆژئاواش وەک باس نێوز بڵاویکردۆتەوە محه‌مه‌د حاجی رایگەیاندووە: له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو گفتوگۆی زۆری له‌باره‌وه كراوه. دوێنی شه‌وی رابردوو له سه‌عات 9 تا 1 شه‌و كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ نامه‌كه‌ی بەرێز مەسعود بارزانی له هۆتیل دیڤان به ئاماده‌كاری ته‌واوی نوێنه‌ری چوار پارچه‌ی كوردستان له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی لیژنه‌ێك بۆ خۆرئاوا پێكهات.




