سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعیراقییه ده‌كات

ئه‌مڕو ٢٧/٤/٢٠١٢ به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر له گه‌ڵ د. ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعیراقیه کۆبووه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا، باسی بارودوخی عێراق کرا، هه‌روه‌ها بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا ده‌رباره‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی که ئیستا عێراق تێیدا تێپه‌ر ده‌بیت، و هه‌وڵ بدرێت
هه‌موو هه‌نگاوه‌کان کۆبکرینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی نیشتیمانی گشتگیر بۆ سه‌رجه‌م کێشه‌کانی عێراق و گرفته‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا




