كۆبوونەوەی دووەمی كۆمیسیۆنی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد
هەولێر – KDP.info/ ئێوارەی ئەمرۆ كۆمسیۆنی راگەیاندنی كۆنگرەی نەتەوەی لەكۆبوونەوەی دووەمیدا گفتوگۆی ئەو راپۆرتانەی كرد كە لەكۆبوونەوەی یەكەم بریاری ئامادەكردنی درابوو.
لەكۆبوونەوەكەدا كە بەئامادەبوونی د. كەمال كەركوكی و عومەر باڵەكی ورەزا كەعبی ئەندامانی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی بەرێوەچوو، گفتوگۆی ناوەرۆكی راپۆرتەكان كرا و دوای وەرگرتنی سەرنج و تێبینی ئامەدەبووان بریادرا سەرجەم ئەو پرۆژانەی خوێندرانەوەو ئەوانەشی لەرێگای ناونیشانی تایبەتی كۆمسیۆنەوە لەلایەن راگەیەندنكارانی كورد لەناوەو دەرەوە بۆ كۆمسیۆن نێردرابوون لەپرۆژەیەكدا كۆبكرێنەوەو پێشكەشی كۆنگرەی نەتەوەیی بكرێت، بۆئەمەش كۆمسیۆن لیژنەیەكی پێكهێنا تا لەماوەیەكی كورتدا راپۆرتەكان و پێشنیارەكان یەكبخات و بیخاتەوە بەردەستی كۆمسیۆن تا بریاری كۆتایی لەبارەوە بدات.




