ساڵح موسلیم: داوای سەرۆكی هەرێم بۆ بەرگری بووە لە خەڵكی رۆژئاوای كوردستان

هەولێر – KDP.info/ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ساڵح موسلم هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی كوردی لە سوریا پەیەدە دووپاتی كردەوە كە بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا مەبەستی دەستێوەردان لە رەوشی سوریا نەبووە, بەڵكو مەبەستی پێشكەشكردنی یارمەتی بووە بە كوردانی كوردستانی رۆژئاوا بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆیان بكەن. روونیشی كردەوە كە هیچ دەستێوەردانێك نابێت تەنیا لەسەر داخوازی دانیشتوانی كوردستانی رۆژئاوا نەبێت. ساڵح موسلم ئاماژەی بەوەیش كردووە كە بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی داوای كردبوو لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی ئێستا و ئەو كۆمەڵكوژییانە پێكبێت كە بەرانبەر بە كورد دەكرێن لە سوریا.




