٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دووبارە دەنگۆی رووخانی بەنداوی موسڵ لە ئارادایە

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ دووبارە دەنگۆی رووخانی بەنداوی موسڵ لەئارادایە و ئەگەر ئەو بەنداوەش بروخێ ئەگەری ھەیە نیوەی موسڵ ژێر ئاو بکەوێ.

سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: بەنداوی موسڵ بەشێوەیەکی نازانستیانە دروست کراوە و دەگوترێ لەساڵانیھەشتاکان کاتێک سەرۆکی رژێمی پێشوی بەعس سەدام حوسێن بە فرۆکە بەسەر ئەو شوێنە داچوو و داوایکردوە بکرێتە بەنداو، بۆیە لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا مەترسی رووخانی لێدەکرێت.

سەعید مەموزینی گوتیشی: ئێستا دەنگۆی رووخانی زۆر گەرم و گوڕ بووە و ئەگەر بڕوخێت ئەگەری ھەیە نیوەی موسڵ ژێر ئاو بکەوێت.

مەموزینی راشیگەیاند: رۆژانە بەدەیان تەن جیمەنتۆی تێدەکرێت وکرێکار کاری تێدا دەکەن، چونکە ئەگەر یەک ھەفتە کاری تێدا نەکرێت، ئەگەری رووخانی لێدەکرێت.

ماوەی چەند ساڵێکە بەردەوام دەنگۆی روخانی بەنداوی موسڵ لە ئارادایە و ماوە ماوەش ئەو دەنگۆیە دووبارە دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار