٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مستەفا جومعە: پەیەدە رێگری لە پارتەکانی دیکە دەکات مافە نەتەوایەتییەکانی کورد بەدەست بێنن

سەرچاوە: KDP.info

سوریا- تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی پارتی ئازادی کوردی لە سوریا دەڵێت: ئەو مافانەی کە پەیەدە باسی لێوە دەکات بۆ کوردی بەدەست ھێناوە ھەمان ئەو مافانەن کە پێشتر رژێمی ئەسەد بەکوردی دابوو،  ئێستاش رێگه‌نادات پارتەکانی دیکەش مافە نەتەوایەتییەکانی کورد بەدەست بێنن.

مستەفا جومعە سەرۆکی پارتی ئازاد کورد لە سوریا بەkdp.infoراگەیاند: کورد لەسەره‌تاوە بەنیاز بوو بەبێ شەر و بە رێگای ئاشتی مافەکانی بەدەست بێنێ، بەڵام ئێستا لە گەڵ گروپە ئیسلامییەکان دەستی بەشەر کردووە، کە ئەمە لە قازانجی کورد دانییە، چونکە  دەیتوانی بە رێگای دیکە کێشەکان چارەسەر بکات.

مستەفا جومعە گوتیشی: پەیەدە ھەوڵ بۆ بەدەستھێنانی مافی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان نادات، بەڵکو تەنھا ئەجیندای دەرەکی جێبەجێ دەکات.

جومعە رونیشیکردەوە، تائێستا پەیەدە نەیتوانیوه‌ ھیچ مافێکی نەتەوەیی بۆ کورد بەدەست بێنی و تەنھا ئەو مافانە نەبێت که‌ پێشتر رژێمی سوریا بە کوردی دابوو و رێگاش نادات پارتەکانی دیکە ھەوڵ بۆ بەدەست ھێنانی مافە نەتەوایەتییەکانی کورد بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار