واشنتۆن تەقینەوەكانی ئەم دواییەی عێراقی ئیدانەكرد

واشنتۆن-KDP.info/ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا تەقینەوەكانی ئەم دواییەی بەغدای سەركۆنە كرد كە كوژران و برینداربوونی دەیان كەسیان لێ كەوتەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوانەی لەكاتی جەژنی رەمەزاندا خەڵك سڤیلیان كردە ئامانج دوژمنی ئیسلامن. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بەیاننامەكەدا دەڵێت ئەوان بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە نامەردانانە دەكەن كە ئەمڕۆ لە بەغدا روویان دا. گوتووشیەتی ئەو تیرۆریستانەی ئەو كارانەیان ئەنجام داوە دوژمنی ئیسلام و دوژمنی هاوبەشی هەر یەك لە ئەمەریكاو عیراق و كۆمەڵی نێودەوڵەتیشن. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەیش كردووە كە لە نزیكەوە هاریكاری لەگەلأ عیراقدا دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدەو ئەو هەنگاوەیش لەكاتی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی هەفتەی داهاتووی هوشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عیراق بۆ واشنتۆن تاوتوێ دەكرێت.




