لە مەهاباد رێگە نەدرا پرسە بۆ فەلەكەدین كاكەیی و شێركۆ بێكەس دابنرێت

مەهاباد -KDP.info/ فەرمانداری شاری مهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان رێگەی نەدا كە چالاكوانانی ئەو شارە رێوڕەسمێكی ماتەمینی بۆ كۆچی دوایی هەردوو وەزیرانی پێشووتری رۆشنبیری هەرێمی كوردستان ساز بكەن. بە پێی هەواڵێكی رۆژهەلات تایمز خدری كادەروێشی فەرمانداری مەهاباد مۆڵەتی بە چالاكوانان و رۆشنبیرانی شارەكەی نەدا لە یادی كۆچی هەر دوو وەزیری پێشووتری رۆشنبیریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دا رێوڕەسمێك رێك بخەن. چالاوانان و كەسایەتییەكانی كورد لە شاری مەهاباد بۆ دانانی پرسە بۆ كۆچی دوایی فەلەكەددین كاكەیی و شێركۆ بێكەس داوایەكیان ئاراستەی فەرمانداریی شارەكەیان كرد بەلام خدری كادەروێشی لە وەڵامی ئەو داوایەدا بەو چالاكانەی راگەیاندووە كە پرسم بە پارێزگاری ورمێ كردووە، بەڵام ئەو رەزامەندی دەرنەبرێوە.




