کوردستانیکاردانەوەی نامەکەی سەرۆک بارزانی لە میدیاکانی جیهاندا
سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – KDP.info/ دوای ئەوەی نامەیەكی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بڵاوكرایەوە كە رۆژی 8ی ئابی 2013، بۆ كۆمیتەی ئامادەكاری كۆنگرەیی نەتەوەیی ناردبوو، تێیدا داوای كردبوو لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی رۆژئاوای كوردستان پێكبهێنرێت و سەردانی رۆژئاوا بكات.چەندین رۆژنامەو دەزگای راگەیاندن ئامژەیانبە ناوەرۆکی ئەو نامەیە داوە بە بایەخەوە باسیان کردووە، لەوانە رۆژنامەی زەمان- ی عێراقی رایگەندووە کە سەرۆک بارزانی ئامادەیی هەرێمی كوردستان بۆ بەرگریكردن لەكوردانی سووریا رادەگەێنێ، ئەگەر دەركەوت كوردانی ئەو وڵاتە رووبەڕووی هەرەشەی تیرۆرو كوشتن بوونەتەوە، هەروەها کەناڵی بی بی سی عەرەبی : بارزانی ئاماژە بەگرتنەبەری رێوشوێنی سەربازی دەكات لەسووریا بۆ پاراستنی كورد لەو وڵاتە، ئەگەر رووبەڕووی هەڕەشەی كوشتن و تیرۆر بووبنەوە. لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی حەیات- ی لەندەنی ئاماژەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامادەیی دەردەبڕێ بۆ ناردنی هێز بۆ پاراستنی كوردانی سووریا . هاوکات رۆژنامەی شەرق ئەوسەت- ی سعودیا بڵاویکردۆتەوە: کە لەپێشهاتێكی بێوێنەدا بارزانی هەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دەكات بۆ بەرگریكردن لە كوردانی سووریا، لەدژی هەڕەشەی گرووپی جەبهەتولنوسرە ،لەلایەکی دیکەوە: كەناڵی عەرەبیەوابسی نامەکەی کردووە کە بارزانی ئامادەباشی بۆ بەرگریكردن لە كوردانی سووریا رادەگەێنێ و داوا لەحیزبە كوردستانی و عێراقییەكان دەكات، لەراستی بەئامانجكردنی كوردانی سووریا بكۆڵنەوە.